
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە داڤۆس، بڕیار درا لە نێوان هەردوولا کۆڕبەندێکی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیارە لە 27 و 28ـی مانگی ئەیلوول گەورەترین کۆڕبەندی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان هەولێر و دەوحە بەڕێوە بچێت.
بۆچی گرنگە: قەتەر یەکێکە لە وڵاتە کاریگەر و پێشکەوتووەکان لە کەرتی وەبەرهێنان و بازرگانی، لەم کۆڕبەندە هەرێمی کوردستان دەیەوێت وەبەرهێنەر و بازرگانەکانی ئەو وڵاتە بێنە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی وەبەرهێنان و کاری بازرگانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆڕبەندەکەدا وەبەرهێنەرەکانی قەتەر و هەرێمی کوردستانی بەشداری دەکەن و ڕاگۆڕینەوە و ڕاوێژ و هەماهەنگی دەکەن لەو بوارەدا، سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەردەگیرێت.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 16ـی کانوونی دووەمی 2024 لە داڤۆس، سەرۆکوەزیران بارزانی، لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەکان بۆ هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی بەرهەمی ئۆرگانیکی جووتیارانی کوردستان بۆ قەتەر کردەوە .
باکگراوند: هەر لە داڤۆس لە میانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی قەتەر سەردانی ماڵی کوردستانی کرد و لەگەڵ وەبەرهێنەرە کوردییەکان بۆ دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر کۆبوونەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای جەژن شاندی هاوبەشی ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئامەد بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس: ئامادەین حکومەتی غەززە ڕادەست بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا حوكمی شەرعیی نوێژی جەژن لە ڕۆژی هەینیدا ڕوون دەكاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێریی بازرگانیی سۆران فێڵی چێشتخانەیەک ئاشکرا دەکات
4 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
چەندین جۆری باڵندەی کێوی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت
4 حوزەیران
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای جەژن شاندی هاوبەشی ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئامەد بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەولێر سەرجەم پردەکانی پەڕینەوە نۆژەن دەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژندا هاتووچۆی بارهەڵگر لەڕێگەی هاملتۆن قەدەغەیە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کەس بە تۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبا دەستگیر کران