
ئاڤا دیجیتاڵ
لە ئامارێکی نوێی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، دوای چوار مانگ لە شەڕ، نزیکەی 17 هەزار منداڵی فەڵەستینی لە خێزانەکانیان دابڕاون.
وێنە گەورەکە: لە 07ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە، هەواڵی کارەساتباری خەڵکی لێقەوماوی غەزە بووەتە گرنگترین ڕووداوەکانی ڕۆژ، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژانە ئاماری نوێی قوربانییەکان بڵاودەکەنەوە، منداڵانی غەزە قوربانی سەرەکی ئەم شەڕەن، بەپێی ڕاگەیێنراوی نوێی یونسێف "ئێستا بە ملیۆنان منداڵی فەڵەستینی بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکان تووشی ترس، دڵەراوکێ و کەمخەوی بوونە و پێویستییان بە چارەسەری دەروونی هەیە.
لێدوانی فەرمی: "ئەم ژمارەیە 1%ـی کۆی ژمارەی ئاوارەبووەکان (لە یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس) پێکدەهێنێت". باسی لەوەش کرد: "هەموو کەسێک چیرۆکێکی دڵتەزێنی لەدەستدان و خەم و پەژارەی هەیە". جۆناسان کریکس، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یونیسێف بۆ کاروباری خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین وای گوت.
زانیاریی زیاتر: زۆربەی ئەو منداڵانەی بەهۆی بۆردوومانەکانەوە دەگەیێنرێنە نەخۆشخانەکان، لەژێر کاریگەریی بۆمبەکاندا بەجۆرێک ترساون، ناوی خۆشیان بیرچووەتەوە، لەبەر ئەو هۆکارە ناتوانرێت ناسنامەی زۆربەی منداڵەکان دیاربکرێت، هەر بۆیە 17 هەزار منداڵ بێ خانەوادە ماونەتەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: لە هێرشەکەی حەماس بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لە 07ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ نزیکەی 250 کەس ڕفێنراون و گواستراونەتەوە بۆ کەرتی غەزە، بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، تاوەکو ئێستا 132 کەسیان بە بارمتە گیراون، سوپای ئیسرائیل 27 بارمتەی کوشت.
باکگراوند: بەگوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی غەزە، لە 07ـی ئۆکتۆبەرەوە 27 هەزار و 131 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە