
بەندەری فاو لە بەسڕە - وێنە: ئانادۆڵ
ئاڤا نیوز
وڵاتی عێراق و چین پەیوەندییەکی فرەچەشنیان هەیە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی کە لەماوەی دوو ساڵدا قەبارەی بازرگانیی نێوانیان بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و چین زیاتر بووە لە 50 ملیار دۆلار لە دوو ساڵی ڕابردوودا و بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە و پێشڤەچوونێکی بەرچاوی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بواری نەوت و غاز و وزەی نوێبووە تۆمار کراوە". هیشام ئەلعەلەوی، بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری پلاندانانی سیاسی وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: تسۆی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق ڕایگەیاند، "دەمانەوێت پەیوەندییەکانی خۆمان لەگەڵ وڵاتی عێراق پەرە پێ بدەین و هەردوو ڕێگەی گەشەپێدان و ئاوریشم لە بەرژەوەندیی عێراق و چیندایە".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ساڵانی ئایندە، بە تایبەتی دوای بەکارخستنی ڕێگەی گەشەپێدان، قەبارەی بازرگانیی نێوان عێراق و چین بۆ زیاتر لە 55ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش