
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە: میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
لە کاتژمێر هەشتی بەیانیی ئەمڕۆوە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: لە بەیانیی ئەمڕۆوە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی خولی 14یەمینی سەرۆکایەتیی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای کۆتاییهاتنی تۆمارکردنی ناوی بەربژێرەکان، ئەنجوومەنی چاودێریی پێداچوونەوە بە شیاوبوونی بەربژێرەکان لە ماوەی حەوت ڕۆژدا دەکات و لە 11ـی حوزەیران ناوی بەربژێرەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئاشکرا دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی 12ـی حوزەیران تاوەکو 26ـی حوزەیران بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ بەربژێرەکان دەستپێدەکات و ڕۆژی 27ـی مانگ کۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەهێنرێت و هەڵبژاردن لە 28ـی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.
باکگراوند: دوای گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵاکانی لە 19ی ئایار، بەگوێرەی دەستووری ئێران، لە ئەگەری مردن، نەبوونی یان نەخۆشکەوتنی سەرۆککۆمار، جێگری یەکەم ئەرکەکانی سەرۆککۆمار لە ئەستۆ دەگرێت و دەبێت لە ماوەی 50 ڕۆژدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆمار بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بە قۆناغ ئاسایی دەبێتەوە
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆرانییەک دژی جەنگ دەڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
23 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسماعیل قائانی لە تاران دەردەکەوێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەستگیرکردنی بکەرانی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشی ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات و ئێران: با ناوچەکەمان ئارام و دوور لە ململانێی جەنگ بێت