گرافیکی ئاڤا نیوز
لە 'مێمۆری'ـدا من وەک پێرفۆرمێر خۆمم، دەنگ و جەستەش هەر خۆمم. لەم پڕۆسە ئەزموونکارییەدا من نوێنەرایەتیی دەنگوڕەنگ و جەستەیەکی تر ناکەم. لەم دیدەوە "یادەوەرییەکانم" لە ڕێگەی پانتایی و دەنگ و جەستە و وێنەوە لە یەکەیەکی هاوئاهەنگدا دەخەمە ڕوو "پێرفۆرمانسی لایڤ و پێرفۆرمانسی میدیایی" بە شێوەیەکی جیاواز و نوێ و سەرنجڕاکێش پێکەوە گرێ دەدەم.
ئەو دەقانەی لەم پێرفۆرمانسەدا بەکار هێنراون، خۆم ئاوازم بۆ داناون، پشتم بە کەلتوور و چەند زمانێکی جیاواز بەستووە، لەوانە چەند سیگمێنتێک لە دەقی داستانی گلگامێش بە زمانی ئۆریجیناڵی سۆمەری و ئەکەدیی کۆن، دەقێک بە زمانی کوردی و دەقێک بە زمانی قیبتیی میسرییە کۆنەکان. بەدەر لەم زمانانە بە شێوەیەکی گشتی، زمانێکی هونەریم هێناوەتە ئارا کە زمانێکی دەنگییە و دەکەوێتە دەرەوەی سیستەم و نیشانە زمانەوانییە ئاشنا و داخراوەکان و دروستکراوی خودی خۆمە و مۆرکی هیچ زمانێکی تری پێوە نییە.
"کۆمەلێک هەست و بیر و لێکدانەوە و یادەوەری لە یادگەی مندا هەڵگیراون و پارێزراون کە دوور نییە لە یادگەی کەسانی تریشدا ڕەگوڕیشە و نەخشیان هەبێت".
لە پێرفۆرمانسی 'مێمۆری'ـدا ئەم هەست و بیرۆکە و یادەوەرییانە لە دۆخی نەبینراو و نەبیستراو و هەستپێنەکراوەوە، دەگوازمەوە بۆ دۆخی بەرجەستە و بینراو و بیستراو. من بەدەنگ و جووڵە، ڕەهەندێکی ستاتیکییان پێ دەبەخشم تا کەسانی دیکەش هەستیان پێ بکەن و بۆیان کاریگەر و سەرنجڕاکێش بێت. ئەم پێرفۆرمانسەم دیدێکی ئیندیڤدوالی و کەلتووری و گەردوونییە بۆ جیهان.
لە شرۆڤەو ڕاڤەکردنی ئەم پێرفۆرمانسەدا، هونەرمەند شەماڵ عومەر (کە توێژەری پێرفۆرمانسی ئەم ئەزموونەیە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی لابۆری شانۆی لالش لە ڤییەننا) دەڵێت:
"نیگار پانتاییەک دەخوڵقێنێت کە تێیدا دەنگ و گۆرانی دەبنە چێژ، چێژی دەنگ. دەنگ لەم پێرفۆرمانسەدا وەک ڕووداو وایە کە هەمیشە دەرفەت بۆ مرۆڤەکان دەڕەخسێنێت تا شتێکی نوێ بدۆزنەوە. بە مەبەستی ئەنجامدانی هونەری میدیایی/پێرفۆرماتیڤ، هونەرمەند نیگار هەوڵ دەدات ستراتیژییەکی زۆر گرنگ و ورووژێنەر بخاتە گەڕ لە نێوان پێرفۆرمانسی لایڤ و پێرفۆرمانسی ڤیدیۆییدا".
پێرفۆرمانسی ( مێموری ) تا ئێستا چەندین جار لە لابۆری شانۆی لالش لە ڤییەننا و لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا نمایش کراوە، لەوانە فێستیڤاڵی 'شەوانی شانۆی ئەوروپی' لە نەمسا ، 'دیمانەی شانۆی کوردی دیاسپۆرا' لە ئەڵمانیا، 'فێستیڤاڵی میوزیکی فاون' لە وڵاتی چیک. لە هەرێمی کوردستانیش بە میوانداریی تیپی هاوڕێیانی گەزیزە و بە هاریکاریی باڵیۆزخانەی نەمسا لە عێراق.
لە مانگی ئایاری 2024 و بە پشتگیریی وەزارەتی فیدراڵیی هونەر و کەلتووری نەمسا، بەشداربووین لە 'خولی دووهەمی فێستیڤاڵی ئیزیسی نێودەوڵەتی بۆ شانۆی خانمان' کە لە ڕێکەوتی 16 تا 22ی ئایار لە میسر بەڕێوە چوو. دوائێوارە و لە سێرێمۆنیی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا لە لایەن خانمە هونەرمەندی ناسراوی میسری ئیلهام شاهینەوە، قەڵغانی ڕێزلێنانمان پێ بەخشرا.
پێرفۆرمانسی میموریی لابۆری شانۆی لالش و گەشتێک بە جیهاندا
وا بڕیارە ئەم پێرفۆرمانسە لە مانگی حەوتی 2024 بەدواوە لە چەندین فێستیڤاڵ و کۆنفڕانسی شانۆییدا بەشدار بێت، لەوانە: "مهرجان مسرح الرحالە الدولی لفچاوات مسرحیە المغایر" لە شانشینی ئوردون، فێستیڤاڵی "گنجە للفنون المشهدیە" لە شانشینی مەغریب. هەروەها لە بواری وۆرکشۆپێکی دەنگی و جەستیی تایبەتدا بە هاوڕێیەتیی هونەرمەند شەماڵ عومەر لە "فێستیڤاڵی ئوردون" لە عەمان و لە چەند وڵاتێکی تری ئەوروپا و کەنداوی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشدارییەکی کارا دەکەین. هەموو ئەم گەشتانەش بە پشتگیریی وەزارەتی فیدراڵی هونەر و کەلتووری نەمسا و باڵیۆزخانەی نەمسا دەبن لەو وڵاتانەدا.
پێرفۆرمانسی مێمۆری و پێنج وێستگەی ئەزموونکاری:
ئەم پێرفۆرمانسە لە ساڵی 2021 تا ئێستا بە پێنج وێستگەی ئەزموونی جیاوازدا تێپەڕیوەو گەیشتووە ئەم ئاستە. لە وێستگەی یەکەمدا نمایشێکی سۆڵۆ بوو و لە چوار وێستگەکەی تردا ئەندامانی گرووپی لابۆری شانۆی لالش کە سەر بە کەلتووری جیاوازن، بە جەستەو دەنگ و گۆرانیی تایبەت بە خۆیان بەشدارییان لە نمایشی لایڤی ئەم پێرفۆرمانسەدا کردووە.
لە وێستگەی دووەمدا هونەرمەندی هیندی 'کاڤێری ساجیدار' بە سەمای کاتاکیی هیندی و هونەرمەندی ڕۆمانی 'دیانا ڕاسینا' بە گۆرانیی کۆنی ڕۆمانی بەشدار بوون.
لە وێستگەی سێهەمدا هونەرمەندی سینگافوری 'سان سان یاپ' بە گۆرانیی کۆنی 'هاکای چیایی' چینی و ئامێری مۆنۆکۆردی ئاسیای هاوڕێ لەگەڵ هونەرمەندی ئیتاڵی 'ئیرینا کوتیجیۆ' بە ئاوازی گۆرانیی باشووری ئیتالیا، بەشدار بوون.
لە وێستگەی چوارەمدا 'سینا ئێنجل' و 'کاترین بریمیسهۆفەر' کە دوو هونەرمەندی نەمساوین، بە گۆرانی و دەقی داهێنەرانەی خۆیان بە زمانی ئەڵمانی بەشدار بوون .
لە وێستگەی پێنجەمدا هونەرمەندانی ئێرانی 'پوونە سەفایی' و 'پەریا بەهرام' بە سەمای بالیە و سەمای مۆدێرن و گۆرانیی فارسی بەشداربوون.
لابۆری شانۆی لالش ساڵێ 1998 لەسەر دەستی من و شەماڵ عومەری هاوژینم دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت. ئێمە وەک دوو هونەرمەندی کوردی تاراوگە لە ساڵی 2000 بەدواوە تا ئێستا بە پشتگیریی بەشی کەلتووری و هونەر لە شارەوانی ڤییەننا و بە پاڵپشتیی وەزارەتی فیدراڵیی هونەرو کەلتوری نەمسا، ماڵێکمان بۆ شانۆ کردەوە و ساڵانە بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەبین و چەندین خەڵاتمان لەسەر ئاستی جیهان بەدەست هێناوە. لە ساڵی 2022 سەرۆککۆماری نەمسا ' د. ئەلکساندەر ڤان دێر بێل' خەڵاتی هونەری نەمسای بە هەردووکمان و بە لابۆری شانۆی لالش بەخشی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامهڵه لهگهڵ پرۆژهكانی حكومهت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
- بیروڕا
- 9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟