
ناڕەزایی هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی کارەبا- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنی وەرزی هاوین، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
وێنە گەورەکە: عێراق دەیان ساڵە بەدەست کەمیی کارەباوە دەناڵێنێت، ساڵانێکی زۆرە هاووڵاتیان بە دەست نەبوونی بەردەوامی کارەبا بە تایبەت لە وەرزی هاویندا دەناڵێنن، بە تایبەتیش لە وەرزی هاوین کە هەندێک جار پلەکانی گەرما دەگاتە نزیک 50 پلەی سەدی.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هاووڵاتیانی بێزار كردووە، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایی خۆیان لە کاتژمێرە سنووردارەکانی پێدانی کارەبا لەلایەن تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە پیشانداوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەراورد بە شارەکانی دیکەی عێراق، لە هەرێمی کوردستان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەی نیشتمانی گەیشتووەتە نزیکەی 15 کاتژمێر و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە چوار هەزار و 100 مێگاوات. وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاریداوە بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد بکات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە