
دیمەنی ئەو تۆمەتبارەی لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە، وێنە: پۆلیسی سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی تۆمەتبارێک بەفێڵی ئیشکردن، بڕی چوار دەفتەر دۆلار لە چەند هاونیشتمانییەک وەردەگرێت، دواتر لەسەر سکاڵای ئەو کەسانە دەستگیر دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سێ هاونیشتمانی سکاڵایان لەسەر تۆمەتبار (ع، ع، ف) تۆمارکرد کە بڕی چوار دەفتەر دۆلاری بەناوی ئیشکردنەوە لێ وەرگرتوون، بەڵام دواتر تۆمەتبارەکە فێڵی لێکردوون و پارەکەی خواردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
زانیاریی زیاتر: لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، بە فێڵ پارەی لە چەندین کەس وەرگرتووە و ئێستاش تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک