
پۆلیسێکی تورکی لەبەردەم زانکۆی ئیستەنبووڵ - وێنە AP
ئاڤا دیجیتاڵ
پۆلیسی تورکیا حەوت کەسی بە تۆمەتی فرۆشتنی زانیاری بە دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی دەستگیر کرد، ئەردۆغانیش ڕێگە بە ئیسرائیل نادات بەرپرسەکانی حەماس لەسەر خاکی تورکیا بەئامانج بگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاژانسی ئەنادۆڵو ڕایگەیاند، بە فەرمانی نووسینگەی داواکاریی گشتیی ئیستەنبووڵ، پۆلیس و لقی هەواڵگری لە ئیستەنبووڵ و بەری ڕۆژئاوای شاری ئیزمیر لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) حەوت کەسیان دەستگیر کرد کە گوایە لە ڕێگەی لێکۆڵەری تایبەتەوە زانیارییان بۆ مۆساد ناردووە.
وێنە گەورەکە: بەرپرسانی باڵای حکومەتی تورکیا ئاژانسی هەواڵگری مۆساد بەوە تۆمەتبار دەکەن وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی، خەڵکی فەڵەستینی و سووریی لە دژی بیانییەکانی نێو تورکیا دادەمەزرێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئیسرائیلی ئاگادار کردەوە کە ئەگەر سوور بێت لەسەر هێرشکردنە سەر بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لەسەر خاکی تورکیا، ئەوا "لێکەوتەی جددی"ی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا، ڕایگەیاند: "زۆربەی گومانلێکراوەکان بە تۆمەتی سیخوڕیی سیاسی یان سەربازی بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کراون".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرۆکی شین بێت (ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل) لە کانوونی یەکەمدا ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکەیان ئامادەن لەهەر کوێیەک بێت حەماس بەئامانج بگرن، بە لوبنان و تورکیا و قەتەڕیشەوە.
باکگراوند: مانگی ڕابردوو پۆلیسی تورکیا 34 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کرد. بە پیلاندانان و ئەنجامدانی چالاکی و گەڕان و بەدواداچوون و دەستدرێژی و ڕفاندنی هاووڵاتیانی بیانیی نێو تورکیا تۆمەتباری کردن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا