بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی یاریگای فەرەنسۆ هەریری نۆژەن دەکرێتەوە
- کوردستان
- 2024-06-01

یاریگەی فرەنسۆ هەریری- سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە سەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، بە گوژمەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار یاریگەی فەڕەنسۆ هەریری هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە سەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕەزامەندی درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی (یەک ملیار و700 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گۆڕینی چیمەن و نۆژەنکردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتی شەهید "فەڕەنسۆ هەریری".
زانیاریی زیاتر: دوای کۆتاهاتنی خولی نایابی عێراقی ئەمساڵ، ڕاستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 18ی شوباتی ئەمساڵ و لە یادی 23 ساڵەی شەهید "فەرەنسۆ هەریری"، بڕیاردرا دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە بکرێت، ئێستا دیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، بۆ یانەی هەولێر ڕەزامەندی لەسەر دراوە.
ئەمەش بزانە: یاریگەی "شەهید فەڕەنسۆ ھەریری" یاریگایەکی نێودەوڵەتی یانەی ھەولێرە و بەدووەم گەورەترین یاریگای وەرزشی دادەنرێت لە عێراق، لە ساڵی 1956 لەگەڵ دروستبوونی یانەی ھەولێر دروستکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ میوانداریی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە