
گرافیکی ئاڤا
ئەگەر بته‌وێ وابكهى میدیا ڕۆڵى ئەرێنی له كۆمه‌ڵگە بببینێت، پێشوه‌خته ده‌بێت میكانیزم و کاریگەریی ڕۆڵى میدیا له هه‌موو کۆمەڵگەیەک دیراسە بكه‌ى، به‌تایبه‌ت ڕۆڵى میدیا له په‌روه‌رده و بوونیادى خێزان لەبەرچاو بگرى.
له شه‌ڕى لوبنان ساڵى 1982 هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رى دیارى لوبنانى زیاد ڕەحبانى كه ده‌كاته كوڕى هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بی فەیروز، له ڕادیۆى ده‌نگى گه‌ل (صوت الشعب) به‌رنامه‌یه‌كى ڕادیۆیی به‌ناوبانگى به‌ناوى (ئێستاش باشین خودا گەورەیە) پێشكه‌ش ده‌كرد، له‌و به‌رنامه‌یه زیاد ڕەحبانى به‌شێوه‌یه‌كى توانج و گاڵته‌ئامێز وه‌سف و پێناسه‌ى شەڕی ده‌كرد، هه‌ر بۆ زانین ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ له شه‌ڕى ناوخۆى لوبنان بگات با ڕۆمانى (بەیروت بەیروت) سنع الله ئیبراهیم بخوێنته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌مه ئه‌گه‌ر ته‌كنیكى میدیا زۆر پێشكه‌توو نه‌بوو، به‌ڵام به‌رنامه‌كه‌ى زیاد ڕهحبانى، هه‌موو گرووپه جیاكانى شه‌ڕى لوبنانى كۆده‌كرده‌وه بۆ گوێگرتن له به‌رنامه‌كه‌ى کە كۆده‌نگى باشی دروست كردبوو.
له ڕۆمانی بەیروت بەیروتدا ده‌ڵێ هه‌ر كاتێک ده‌نگى گولـله و بۆمب و ته‌قینه‌وه له كۆڵان و شهقامهكانى بەیروت كه‌پ ده‌بوو ئه‌وه ئه‌و ده‌مه بوو كه به‌رنامه‌كه‌ى زیاد ڕهحبانى په‌خش ده‌كرا، چونكه هه‌موو لایەنە شه‌ڕكه‌ره‌كانى بەیروت لووله‌ى تفه‌نگه‌كانیان ده‌هێننه خوار و به پەرۆشه‌وه گوێیان له به‌رنامه‌كه‌ى زیاد الرحبانى ده‌گرت.
كورت و كرمانجى ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی دوێنێ شه‌وى ئیسكان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی جوانى ئاڤا میدیا بوو، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى گه‌نجانى نیشتمان به‌بێ گوێدانه ئینتمایی سیاسی، له هه‌مووش جوانتر ئاڤا میدیا دوێنى شه‌و بۆ یه‌كه‌مجار شه‌ڕه ده‌به‌ى نه‌هێشت و له دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه فراوانە شه‌قامه‌كانیان پاک کردەوە دیمهنێكى جوانی پێكه‌وه‌ژیانی پایته‌ختى نیشان دا.
دیسان ئاڤا میدیا گۆتى خوایه وەتەن ئاواکەی، چه‌ند دڵگیر و شیرینه ....
نوێترین بیروڕا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی حكومه‌ت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
- بیروڕا
- 9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟