
سەفین تەها، بەڕێوەبەری ئاوتپووتی ئاڤا میدیا
چەندین ساڵە شەقامی ئیسکان گەرموگوڕە، لە کاتی بۆنە وەرزشییەکاندا هەمیشە ئاسانترین شوێن بووە بۆ کۆکردنەوەی کەرەستەی میدیایی نابەجێ و ئەکتیڤ بۆ سۆشیال میدیا، بەبێ گوێدانە کاردانەوە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر کولتوور و سایکۆلۆژیای خەڵکی ئەو شوێنە و ئەو کەسانەشی کە لە ڕێگەی شاشە و سۆشیال میدیاوە دەیانبینن.
چەندین ساڵە میدیا نابەرپرسانە چەند کەسێکیان کردووەتە فیگەری ئیسکان کە جگە لە جنێو و قسەی بێ مانا کە بۆ حاڵی ئەکتیڤی پەیجەکان باشە، شتێکی بە سوودیان بۆ ئەو شەقامە پێ نەبووە، بڵاوکردنەوە و دیمەنی شەڕە دەبە و گرژی و ئاڵۆزییان بە دەستکەوت زانیوە، لە کاتێکدا لە جیهاندا ئەمە ئەرکی میدیایە کە ڕێڕەوی خواری ئاڵۆزییەکان بەرەو ڕێگەی ڕاست بگۆڕێت، بەڵێ ئاڤا ئەمەی کرد.
هەڵەن ئەوانەی پێیان وابێت کە ئەوەی دوێنێ شەو کرا تەنیا کەرنەڤاڵێکە و هیچی دی، پڕۆژەکە زۆر لەوە گەورەترە و ئەمە تەنیا سەرەتایە، ئاڤا میدیا شەقامی ئیسکان وەک بەرهەمێکی نیشتیمانیی خۆڕسک دەبینێت، پڕۆژەیەک کە ئیسکان بە هەموو کوردستان ئاشنا بکات و ببێتە شوێنێکی گەشتیاریی مۆدێرن، ناکرێ لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا میدیا ئەوەندە خەمسارد بێت بەرامبەر بەم شەقامە کە نەتوانن بەرەو جوانی و نیشتمانی ئاراستەی بکەن، نەک شەڕە چەقۆ و شەڕە دەبە.
ئێمە کە بیرمان لەم پڕۆژەیە کردەوە، یەکەم لەمپەر کە ڕووبەڕووی بووینەوە ئەم قسەیە بوو (کێ گرەنتی سەلامەتیی خەڵک، خۆتان و کەلوپەلەکانتان دەکات)! بۆچی؟ ئەی زۆرینەی ئەوانەی لەوێن کورد نین؟ لە زمانم حاڵی نابن؟ کەواتە تێدەگەن لەوەی ئەگەر لایەنێک هەبێت خەمیان بخوات و خزمەتیان بکات، ئەوانیش بەو شێوەیە نابن کە پێشتر بوون.
هێنانی زیاتر لە 25 پاسی پڕ لە خەڵک لە گوند، شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە بۆ ئیسکان ڕیسکێکی مێژوویی بوو، کەس بوێریی ئەوەی نەبوو باسیشی بکات، بۆ یارییەکیش کە فایناڵی چامپیۆنزلیگە، ئاڤا کردی و سەرکەوتوو بوو، هەمووانیش دڵخۆش و ئاسوودەبوون، زۆرینەی ئەوانەی هێنامانن بۆ ئیسکان یەکەمجاریان بوو کە هەولێر ببینن، ئێمە ئەمە بە دەستکەوت سەیر دەکەین.
هاوکارانم لە ئاڤا کەسانی پرۆفیشناڵ و دانسقەن، بیری گەورە لە پشتییانەوەیە، پێشتر زۆر پڕۆژەی میدیایی گەورەیان سەرپێخستووە، کەواتە لەچی دەترسین؟ دەست بۆ هەر شتێک ببەین لە ڕیسک ناترسین، لە یەک شەودا هەم گەنجانمان هێنایە ئیسکان، هەم خێزان و منداڵانمان بردە پارکی سامی عەبدولڕەحمان و کەرنەڤاڵی گەورەی منداڵانمان ساز کرد، بۆیە لە شەوی شەممە، ئاڤا مەدرید براوە بوو، پاڵەوان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا: لە هاوبەشیی ستراتیژییەوە بۆ هەوڵی کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی
28 تەممووز
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
27 تەممووز
ئاوایە سروشتی ململانێكە
27 تەممووز
کۆدەکانی پشت بڕیارەکەی ئەردۆغان لە داخستنی بۆریی نەوتی عێراق
24 تەممووز
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
24 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!
20 تەممووز
سەرەڕای قەیران، ئاوەدانی بەردەوامە
20 تەممووز
"دێوەزمەی" فیدراڵی لە سووریا
19 تەممووز
پەیامی درۆنهاوێژەکان و ئاسایشی وزەی کوردستان
19 تەممووز
پرسی کورد لە تورکیا... ڕێککەوتنێکی مێژوویی یان گۆڕانکارییەکی تاکتیکی؟
16 تەممووز
- بیروڕا
- 27 تەممووز
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
- بیروڕا
- 27 تەممووز
ئاوایە سروشتی ململانێكە
- بیروڕا
- 24 تەممووز
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
- بیروڕا
- 20 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!