
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە خشتەکانی بودجە کۆببێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی خشتەکانی بودجەی تەواو نەکردووە، ئەندامێکی لیژنەکەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هیچ گرفتێک بۆ پشکی کوردستان لە خشتەی بودجە نەهاتووەتە پێشەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیاربوو یەکشەممە 2-6-2024 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکانی خۆی لەسەر خشتەکانی بودجەی ئەمساڵ کۆتایی پێبێنێت و سبەی دووشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان کە بڕیارە کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ کۆببێتەوە، دەنگ لەسەر پەسندکردنی بدات.
لێدوانی فەرمی: د.خەلیل غازی دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ناکۆکی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هەیە لەسەر خشتەی بودجە، هەندێک لایەن دەیانەوێت دەستکاری بکەن و هەندێکیش دەیانەوێت وەک خۆی پەسند بکرێت، ئەمشەو کۆبوونەوەیەک دەکرێت، بەیانیش کۆبوونەوەیەک دەکرێت و دەگەینە ڕێککەوتنێک پشتیوان بە خودا.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د.خەلیل دۆسکی، "هیچ گرفتێک بۆ پشکی کوردستان لە خشتەی بودجە نەهاتووەتە پێشەوە" و بە دووریشی زانی کۆبوونەوەی پەرلەمان دوابخرێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە "ڕاپۆرتەکە هەمووی لە چوارچێوەی یەک لاپەڕەدا نووسراوەتەوە، ئەگەری بەڕێوەچوونی دانیشتنە زۆر زیاترە لە بەڕێوەنەچوونی".
ئەمەش بزانە: بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق 211 تریلیۆن دینارە و بڕی 66.6 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە