سەرۆکوەزیران بارزانی: تۆڕی ڕێگەی بەرفراوان و ئۆتۆبان لە سەرانسەری کوردستان دروست دەکەین
- کوردستان
- 2024-06-03
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند، ئەرکی حکومەتە بە باشترین شێوە شەقام و ڕێگەوبانەکان دروست بکات و بیخاتە خزمەتی هاووڵاتیان.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی لە دهۆکە و بەردی بناغەی سێ پڕۆژە دادەنێت کە دوو پارکی گەورە و جووتسایدکردنی ڕێگەی باعەدرێ – ئێتیت-ـە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدکردنی ڕێگەی باعەدرێ - ئێتیت ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیەی ئێستا بەردی بناغەکەی دادەنێین، یەکێکە لەو پرۆژانەی کە زۆر پێویستە و بەشێکی گرنگە لە پرۆژەی پێکەوە گرێدانی پارێزگاکانمان بە ڕێگە ستاندارد و باشەکان.
خاڵی ئەرێنی: سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی ڕابردوو سەرباری هەموو ئاستەنگە دارایی و ئابوورییەکان کارەکانمان لە بواری ڕێگە و پردەکان ڕانەگرتووە، بێگومان بە باشتربوونی ڕەوشی دارایی هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرفراونتر و خێراتر ئەو پرۆژانە ئەنجام بدەین.
بۆچی گرنگە: بە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی جووتسایدکردنی ڕێگەی باعەدرێ - ئێتیت هیچ بەشێکی ڕێگەکە لە هەولێرەوە تاوەکو دهۆک بە یەکساید نامێنێت.
زانیاریی زیاتر: درێژی ڕێگەکە 26 کیلۆمەترە و بە گوژمەی 135 ملیار و 584 ملیۆن دینار، لەلایەن کۆمپانیای North Light جێبەجێ دەکرێت، بڕیارە لە ماوەی سێ ساڵدا تەواو بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە