عێراق ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆوەنزای باڵندە دەگرێتەبەر
- عێراق
- 2024-06-06

کێڵگەیەکی پەلەوەر. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەگرێتەبەر بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆوەنزای باڵندە، ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی نوێی تووشبوون تۆمارکرابێت جگە لەو دوو حاڵەتەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستنیشان کراون.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر سامر حەبیب، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڤێرتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: "ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکان بریتین لەوەی تیمەکانی ڤێرتێرنەری چاودێری ئەو ناوچانە بکەن کە باڵندە کێوییە کۆچبەرەکانی تێدا کۆدەبێتەوە، بە تایبەت لە ئەهوارەکان، چونکە پەناگەی سەرەکیی باڵندەکان دەریاچە و ڕووبار و ئاوەکانن".
زانیاریی زیاتر: پشکنینی کێڵگەکانی پەلەوەر و بازاڕەکانی فرۆشتنی مریشک وەک بەشێکی دیکە لە ڕێکارە پزیشکییەکانی ڤێرتێرنەرین بۆ دڵنیابوونەوە لە بوون و نەبوونی ئەو پەتایە لەڕێگەی کردنی پشکنینی خێرا و ڕشاندنی شوێنەکان و کوتان لە سەرجەم پارێزگاکان.
ئەمەش بزانە: ماوەیەک لەمەوبەر تیمەکانی ڤێرتێرنەری یەکەم حاڵەتی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە لە دەریاچەی دووکان لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، دواتر حاڵەتی دیکە لە ناوچەی عەین فرس لە نزیک دەریاچەی سەرسار لە پارێزگای ئەنبار تۆمار کرا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە