
هونەرمەند ڤالان كەمال
ئاڤا دیجیتاڵ
هونەرمەند ڤالان كەمال، چوارەمین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بەناوی " نوێژی مردوو" بڵاودەكاتەوە ، لە دوای رەمەزانیش بەرهەمی دیكەی دەبێت.
زانیاریی پێویست: ئەمڕۆ یەكشەممە 4-2-2024، چوارەمین ڤیدیۆ كلیپی ڤالان كەمال بڵاودەبێتەوە. تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن مازیار فایەق نووسراوە و عەگید پەروانی كاری میوزیكی بۆ كردووە.
لە زاری خۆیەوە: ڤالان کەمال لەبارەی مانای ناوی گۆرانییەكەی بە ئاڤا میدیای گوت: گوێگر كاتێك گوێی لە گۆرانییەكە گرت، بۆی ڕووندەبێتەوە واتای ناوی گۆرانییەكە چییە و بۆچی ئەو ناوە دیاریكراوە. باسی ئەوەشی کرد كلیپی گۆرانییەكە لە ناوەڕۆكدا سادەیە، حەزدەكەن بیسەر چێژ لە گۆرانییەكە وەربگرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڤالان کەمال بڕیاری داوە دوای مانگی ڕەمەزان تەواوی بەرهەمەكانی ئەلبوومی "ملوانكە" بڵاوبكاتەوە.
پرۆفایل؛ ڤالان كەمال لە ساڵی 2018 ەوە دەستی بەكاری هونەریی كردووە و یەكەم بەرهەمی بە ناوی "وەرە بۆ لام" بڵاوكردبووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی