
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: ئاژانسی ئەنادۆڵ
ئاڤادیجیتاڵ
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێک لە ئاهابەری تورکی باسی دۆخی سلێمانی کرد و داوای لە یەکێتی کرد هاوکاریکردنی پەکەکە رابگرێت.
بۆچی گرنگە: پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و تورکیا نزیکەی ساڵێکە گرژییەکی قووڵی تێکەوتووە و تورکیا بە ئاشکرا داوا لە یەکێتی دەکات کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە بهێنێت.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان لە چاوپێکەوتنەکەدا گوتی: یەکێتی بەردەوامە لە هاوکاریکردنی پەکەکە و هیچ نیەتێکی نییە بۆ دەستبەردابوون لە پەکەکە، ئەگەر خۆیان لە پەکەکە بەدوورنەگرن دەچنە بەرەی دوژمنەوە.
"پەکەکە ژێرخانی سلێمانی بەکاردەهێنێت، یەکێتی ناسنامەیان پێدەدات و ژینگەیەکی ژیانیان بۆ دەڕەخسێنن، دەرفەت بۆ گەشەكردنییان دەرەخسێنن، ئێمە چاوەڕێی ئەوە ناکەین ئێوە بەرەنگارییان ببنەوە. ئێمە لە هاوسەنگی هێزتان تێدەگەین. ئێمە شەڕەکە دەکەین، بەڵام نامانەوێت ئێوە هاوکاریان بکەن، ئەمە دەتانخاتە ناو چینی دوژمنانی تورکیاوە، دەستی لێهەڵگرن"، وەزیری دەرەوەی تورکیا وای گوت.
هاکان فیدان لەسەر گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت: ئێستا گەمارۆیەكی جددیمان بەسەر سلێمانیدا سەپاندووە، بەتایبەتی لە هێڵی ئاسمانیدا. ئەو فڕۆکانەی دەچنە ئەوێ، ناتوانن کەڵک لە ئاسمانی تورکیا وەربگرن و لە دەوروبەری 60-70% کاریگەری خۆی لەدەستداوە.
باکگراوند: تورکیا ماوەی 10 مانگە ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانیدا داخستووە و لە دوایین پێشهاتدا مانگی تەمووزی ڕابردوو هێرشیکردە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت و سێ کارمەندی دژەتیرۆری یەکێتی گیانیان لەدەستدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار