
ساولۆس چیلیما- جێگری سەرۆكی مالاوی- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
چارەنووسی فڕۆکەی تایبەتی جێگری سەرۆکی مالاوی ئاشكرابوو، کە دوێنی لە نێوەڕاستی دارستانێک دیارنەما، فڕۆکەکە تێکشکاوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست داوە.
چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ دەسەڵاتدارانی مالاوی دیارنەمانی فڕۆكەكەی جێگری سەرۆك و هەشت كەسی دیكە كە لەگەڵیدا بوون ڕاگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ پاشماوەی فڕۆكەكە و تەرمی سەرجەمیان دۆزرایەوە.
زانیاریی زیاتر: سەدان سەرباز و پۆلیسی مالاوی لە دوێنێ وە بەدوای فڕۆكەكەی ساولۆس چیلیما جێگری سەرۆك دا دەگەڕان، كە بەیانی دووشەممە لە گەشتێكدا لە لیلۆنگۆی پایتەختەوە بەرەو شاری مزۆزۆ دەچوو.
لێدوانی فەرمی: لازارۆس چاكوێرا، سەرۆكی مالاوی ڕایگەیاند: سەرجەم ئەو كەسانەی لەنێو فڕۆكەكەدا بوون گیانیان لەدەستداوە.
باكگراوند: ساولۆس بۆ جاری دووەم وەك جێگری سەرۆكی مالاوی دەستبەكاربووە، لەساڵی 2022 بە بڕیاری دادگە دەسەڵاتەكانی بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن و تێوەگلان لە كاری نایاسایی لەگەڵ هاووڵاتییەكی مالاوی- بەریتانی لێسەندراوەتەوە و دواتر دەسەڵاتەکانی پێدراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 19-5-2024 ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: هەنگاوە سەربازییەکانی ترەمپ هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێمە دروست ناکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ناتۆ هەوڵ دەدەن بە بڕی 10 ملیار دۆلار چەک بۆ ئۆکراینا دابین بکەن
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دەیەوێت ئازەربایجان و وڵاتانی ئاسیا بچنە نێو ڕێككەوتنی ئیبراهیمـیەوە
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ نێردەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخی مرۆیی غەززەی تاوتوێی کرد
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە