
بەدرێژایی ماوەی خوێندنی ئەمساڵ بەشێک لە مامۆستایان لە هەندێک شوێنی هەرێمی کوردستان نەچوونەتەوە پۆلەکانی خوێندن و هەفتانە خۆپێشاندان دەکەن، بەم هۆکارەش هەزاران قوتابی لە خوێندن دابڕاون. گومانی تێدا نییە ئەوەی داوای دەکەن مافی بنەڕەتیی خۆیانە و ئەرکی حکومەتیشە مافەکانیان دابین بکات، بەڵام جێی خۆیەتی بەهێمنی گفتۆگۆیەکیان لەسەر ئەم چەند خاڵە لەگەڵدا بکرێت:
یەکەم: مامۆستایانی مانگرتوو خۆشیان دەزانن، ئەوەی بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەی مووچە، حکومەتی عێراقە نەک هەرێمی کوردستان، چونکە هەموو داهات ئێستا لە بەغدایە و دەبێت لەوێوە بێت. دەبێ بیربهێنرێتەوە هەر بەشێک لەم مامۆستا بەڕێزانە بوون پێشتر خۆپێشاندانیان دەکرد بۆ ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدا، ئێستا کە ئەوە کراوە و داهات هەمووی لای بەغدایە، دەبێ ڕووی داواکارییان لە بەغدا بێت، چونکە لە سەردەمی کابینەی نۆ ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان نەوتەکەی لەدەست خۆی بوو و هەناردەی دەکرد، مانگانە مووچە دەدرا.
دووەم: مامۆستایانی بەڕێز دەبێ لە بیریان بێت، کە ئەم سیاسەتی برسیکردنە تەنیا بۆ ئەو چینە نییە و هەموو چینەکانی دیکەشی گرتووەتەوە، ئەوەی ئێستا هەیە سزا و گەمارۆیە لەسەر هەرێمی کوردستان.
سێیەم: کەس ناتوانێت لە ئەرکی پیرۆزی مامۆستا کەم بکاتەوە، بەڵام چەندین چینی دیکەش هەن، کە ماندووترن لە چینی مامۆستایان لە ڕووی دەوامکردن و ئەرکەوە، وەک مامۆستایانی ئایینی، پزیشک و پەرستار و فەرمانبەرانی دیکەی وەزارەتەکان کە دەوامیان زیاترە و ناشتوانن کاری دیکە بکەن و ساڵانەش سێ مانگ پشوویان نییە، کەچی بەردەوامیشن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان.
چوارەم: ئەرکی مامۆستایانە بپرسن، کە بێبەشکردنی هەزاران قوتابی لە خوێندن چ کاریگەرییەکی دەبێ بۆ سەر پەروەردە و فێرکردن؟ مووچە مافێکە دەبێ بگەڕێتەوە، بەڵام رۆیشتنی ساڵێکی خوێندن بە هیچ ناگەڕێتەوە و بۆ تاهەتایە دەبێتە خەمی خێزان و نەوەکانیان.
پێنجەم: زۆر مامۆستای بەڕێز و دڵسۆز لەناو خۆپێشاندانەکاندا هەن، بەڵام لەنێویشیاندایە دوور لە ئەرکی پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن بە ئاشکرا بەدوای پۆستی سیاسی دەگەڕێن، لەبەرئەوەی هەڵبژاردن نزیکە و لە ئێستاوە لە ململانێدان بۆ ئەوەی لەناو لیستی حیزبەکانیاندا هەبن و خۆیان وەک چالاکوانی سەرەکی خۆپێشاندان و شاشەکان دەربخەن. هەندێک لەم مامۆستا چالاکوانانە لە 17ی شوباتی 2011 هەمان دروشمیان دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرزدەکردەوە، لەکاتێکدا ئەو ساڵانە نە مووچەی مامۆستا دوادەکەوت و نە کێشەی هەبوو.
شەشەم: مامۆستایان کە ئەرکیان پەروەردە و فێرکردنە و هەمیشە نەوەکانی داهاتوو پەروەدە دەکەن، هیچ کات رێگە نادەن کەسێک خۆی بکاتە نوێنەریان کە دەستبخاتە دەستی کۆمەڵێک سەرکردەی میلیشا لە بەغدا، کە دەستیان سوورە بە کوشتن و بڕین، ئەگەر وابکەن مێژوو چۆن دەینووسێتەوە؟
حەوتەم: ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەدەم داوای مامۆستایانەوە بچێت و پشتیوانیان بێت، هەروەها بەرپرسانی کورد لە بەغدا دەبێ رۆڵیان دیار بێ و لەسەر مافەکانی کوردستان دەنگیان بەرزتر بێ.
هەشتەم: مامۆستایانی بەڕێز ئەم بایکۆتکردنە وەکو ئەوە وایە خوانەخواستە ماڵی یەکێکتان بسووتێت و تەلەفوون بکەن بۆ فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوە و فەرمانبەرەکە بڵێت ببوورە ناتوانین بێین بیکوژێنینەوە و بایکۆتمان کردووە، چ هەستێکتان دەبێ؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئەگەر بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لێی بدرێت بازرگان و خەڵکی مەدەنی چی بکەن؟
27 نیسان
چەند دێڕێک بۆ یادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ
23 نیسان
سەرۆک بە تەنیا هاتە ژوورێ !
23 نیسان
چەخماخەیەک لە قاهیرەوە .. 127 ساڵ خەباتی بێوچانی وشەی کوردی
22 نیسان
سێ ڕێڕەوی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
19 نیسان
ژینگە و ژینگەپارێزی وەک ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی
16 نیسان
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەرەتای بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی نموونەیی
16 نیسان
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
ئەوان هەموویان لێرە بوون؛ ئەنفال هات و ڕایپێچان و نەگەڕانەوە
13 نیسان
سەرکردەکانی کورد دەبێ چ وانەیەک لە ڕووداوە مێژووییەکان وەربگرن؟
13 نیسان
- بیروڕا
- 23 نیسان
سەرۆک بە تەنیا هاتە ژوورێ !