وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران: ناوچەکە بە دۆخێکی نائارام تێدەپەڕێت و لە مەترسیدایە
- عێراق
- 2024-06-13

دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی د.فوئاد حوسێن و عەلی باقر کنی
ئاڤا نیوز
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران لە بەغدا چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ناوچەکە بە دۆخێکی نائارام تێدەپەڕێت و لە مەترسیدایە.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی باقر کنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بەسەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە بەغدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەبێت و یەکەم دیداریشی لەگەڵ د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە بوو.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: دوای کۆبوونەوەکە ڕایانگەیاند، چەند پرسێکی تایبەت بە ناوچەکە و هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە. فوئاد حوسێن گوتی، عێراق و ئێران پەیوەندییەكی بەهێز و مێژوویی جۆراوجۆریان هەیە، سەردانی عەلی باقر کنی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
لێدوانی بەرامبەر: عەلی باقر کنی ڕایگەیاند لەگەڵ عێراقدا دۆستی نزیکن و وەك برا مامەڵە دەكەن، هاوبەشی گەورەیان پێكەوە هەیە و خاڵی دژ لە نێوان هەردوو وڵات زۆر كەمە. جەختیشی کردەوە دەبێت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی یەكتر بكەن.
گۆشەیەکی دیکە: شەڕی غەززە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بووە و فواد حوسێن گوتی عێراق و ئێران لەگەڵ ئاگربەستدان لە غەززە. عەلی باقریش گوتی: "ئێران ڕژدە لەسەر ئەوەی كۆمەڵكوژی غەززە بەبێ مەرج بووەستێت و دەبێت تاوانی ئیسرائیل لە غەززە كۆتایی بێت. هێمای بۆ ئەوەش کرد دەبێت بەبێ مەرج هاوكاریی پێشكەش بە غەززە بكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: حکومەتی فیدراڵی مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ کورد دەکات
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەبەتەی پێنجەمی بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی تۆیۆتای چینی قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 68 کاندیدی دیکەی دوورخستەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی کۆتایی بە سەردەمی "وەکالەت" هێنا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرۆکی پارتێک لە هەڵبژاردنەکان دوور دەخاتەوە