
عەبادی و مالیکی- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانی نەسر کە یەکێکە لە لایەنە سەرەکییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕەتیدەکاتەوە ڕێککەوتنێکی نیشتیمانیی هەبێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق و پێیوایە کاری لە پێشینەتر هەن گرنگتر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوارشەممە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەن پێش کۆتاییهاتنی ساڵی 2024 و ئاماژەی بەوەش کرد لەگەڵ فرە بازنەیین، بەڵام نەک بەو شێوەیەی ئێستا هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانی نەسر، بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند: "نەسر وایدەبینێت کاری لە پێشینەتری نیشتیمانی هەن کە گرنگترن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان" و هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە "هیچ ڕێککەوتنێکی نیشتیمانی نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە".
زانیاریی زیاتر: بە بڕوای هاوپەیمانییەکە، کاری گرنگتر هەن پێویستیمان بە کارکردنە، هاوکات پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی کارنامەی سەرۆکوەزیران، محەممەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێکە لە خاڵەکان و جەختیش لەوە کراوەتەوە دوای شەش مانگ لە پێکهێنانی حکومەت دەبێت ئەنجامی بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات لە کوردستان هەناردە دەکرێت
1 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون