وێنەی گرووپەکە
ئاڤا نیوز
گرووپێکی کوردی بەناوی "دەهۆڵ" لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بەناوی کوردەوە بەشداری دەکەن، لەو فێستیڤاڵەدا 10 نەتەوەی جیاواز بەشداربوون.
وێنە گەورەکە: 15ی حوزەیران لە شاری بێرمنگهامی بەریتانیا فێستیڤاڵی هەفتەی پەنابەران بەڕێوەچوو، گرووپی دەهۆڵ یەکێک بوون لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە بە جل و بەرگی کوردییەوە.
لێدوانی فەرمی: زیرەک ژێدار، سەرپەرشتیاری گرووپەکە بە ئاڤانیوزی گوت: ئەندامانی گرووپی دەهۆڵ بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشداریمان کرد لە فێستیڤاڵەکە و بە ژەنینی بەرهەمە کوردییەکان توانیمان جۆش و خرۆش بخەینە ناو ئامادەبووانەوە.
زانیاریی زیاتر: دەهۆڵ توانیویەتی ببێتە باڵیۆزێکی باشی ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا و تاوەکو ئێستا لە رێگەی ئەم رێکخراوەوە خەڵکانێکی زۆر لە نەتەوە جیاوازەکان ئاشنایەتییان لەگەڵ کوردستان و کولتوورەکەی پەیداکردووە.
باكگراوند: گروپی دەهۆڵ لە ساڵی 2004 لەسەر دەستی زیرەک ژێدار دامەزراوە و لە پێنج ئەندام پێکدێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانجی گرووپەکە کۆکردنەوەی هونەرمەندانی کوردە لە بەریتانیا و نمایش کردنی کولتووری کوردەوارییە لە فێستیڤاڵەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی