
ئەحمەد جۆڵا و کۆچکردوو بەرزانی قالەی خەڵوز لەنواندنێکی بەرنامەی بەرنامەدا، وێنە: کوردسات
ئاڤا نیوز
ئەمشەو ھونەرمەند و میدیاکار بەرزان قادر محەممەد ناسراو بە (بەرزانی قالەی خەڵوز) لە تەمەنی 63 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی کە هونەرمەندێکی ناسراوە دەڵێت دوێنێ بە بۆنەوەی جەژن لای بووە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جۆڵا، هونەرمەند و هاوڕێی نزیکی بەرزان، بە ئاڤا نیوزی گوت: "کۆتا جار دوێنێ دووشەممە 17-6-2024 بەبۆنەی جەژنەوە بەرزانم دیت، ئێستا تەرمەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییە و لەوێ دەشۆردرێت، ڕەنگە ئەمشەو بنێژرێت، من لە هەولێرەوە بەڕێکەوتووم بۆ سلێمانی تا فریا بکەم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرزانی قالەی خەڵوز هونەرمەندێکی دیاری باشووری کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی بوو، ماوەیەکی زۆر لە چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنیدا کاری کردووە، دیارترینیان بەرنامەی بەرنامە و بەرنامەی کەشکۆڵ بوون، بەڕێوەبەری ڕادیۆکی خاکیش بوو.
لەلایەکی دیکەوە: نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، سبەی چوارشەممە لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی تەرمەکەی بەرەو گۆڕستان بەڕێ دەکرێت. لەڕێگەی ئاڤاشەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هونەرمەندان و بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی