
یۆرۆی 2024
ئاڤا نیوز
لە دوو گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ 61 گۆڵ تۆماکراون و 95 کارتی ڕەنگاوڕەنگ بەڕووی یاریزانان بەرزکراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە گەڕی یەکەم و دووەمی قوناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 ، لە کۆی 24 یاریی شەش یەکسانبوون تۆمارکراون، تەنیا یەک کارتی سوور بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە.
چی ڕوویدا: شەوی ڕابردوو بە بەڕێوەچوونی سێ یاری گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان تەواوبوو، لە یاریی یەکەم، جۆرجیا و چیک بەیەک گەیشتن و بەگۆڵێک یەکسانبوون. لە یاریی دووەم پۆرتوگال و تورکیا بەیەک گەیشتن، ڕۆناڵدۆ و هاوڕێیانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەیان بردەوە.
لە یاریی سێیەم بەلجیکا ڕووبەڕووی ڕۆمانیا بووەوە و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە و قەرەبووی شکستی گەڕی یەکەمی کردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دوو گەڕی ڕابردوو زۆرترین گۆڵ لە یاریی نێوان ئەڵمانیا و سکۆتلەند کرا کە شەش گۆڵ بوو، لەو 61 گۆڵەی کە لەو دوو قۆناغە تۆمارکراون، شەش گۆلیان لە دوای خولەکی 90ـی یاری، زۆرترینی خولەکی 16 بۆ 30 نیوەی یەکەمی یارییەکان بووە، کە 15 گۆڵ تۆماکراوە، لە خولەکی یەک بۆ 15دا 10 گۆڵ کراون.
زانیاریی زیاتر: 94 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور لە هەردوو قۆناغەکەی یۆرۆ بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە. مانشافت بە حەوت گۆڵ زۆرترین گۆڵیان لە پاڵەوانێتییەکە کردووە پۆرتوگال بە پێنج گۆڵ دووەمن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان