
دیمەنێکی کەرکووک- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، عیماد دەهام لە پۆستی سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئیدارەی کەرکووک دوورخرایەوە و ناوی دەستەکەش گۆڕا.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێكی فەرمی نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق کە دەست ئاڤا نیوز کەوتووە: عیماد دەهام، لە پۆستی سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئیدارەی کەرکووک دوورخرایەوە و ناوی بەشەكەش لە دەستەی ڕاوێژکارانەوە گۆڕا بۆ دەستەی ڕاوێژكاری.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا کە واژۆی عەلی رزوقی لامی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی لەسەرە، بڕیارەکە دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بووە و سەرۆکوەزیرانیش کۆنووس و ڕاسپاردەی لیژنەکەی پەسەند کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە نووسراوەكەدا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی پۆستەكەی عیماد دەهام ڕوونکراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە "پێچەوانەیە لەگەڵ ماددەی 34 ی یاسای پارێزگاكانی ژمارە 21 ی ساڵی 2008".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان