
وێنەی کۆبوونەوەکە- وەزارەتی ڕۆشنبیری
ئاڤا نیوز
فەڕەنسا بەنیازە فێستیڤاڵی سینەما لە سلێمانی و دهۆك ڕێكبخات، ئەمەش بەگوتەی بەڕێوەبەری ئینستیوتی فەڕەنسی لە هەولێر.
وێنە گەورەکە: وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەگەڵ شاندێكی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە و ئینستیوتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و عێراق کۆبووەوە، چەندین پرسی كولتووری و فەرهەنگی و هەماهەنگی نێوان وەزارەت و دامەزراوە كولتوورییەكانی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا، "برێم یان"، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەگەر پشتیوانی بەردەوامی وەزارەت نەبوایە، نەدەتوانرا چالاكییە كولتوورییەكانی كونسوڵخانەی فەرەنسا پەرە پێ بدەین.
لە لایەكی دیكەوە: "فرێدریک تارید"، بەڕێوەبەری ئینستیوتی فەرەنسی لە هەولێر ڕایگەیاند، لە بەرنامەیاندایە پێشانگەیەكی شێوەكاری ئۆنلاین لە هەڵەبجە و فێستیڤاڵی سینەما لە سلێمانی و دهۆك ڕێكبخەن، بۆ ساڵی داهاتووش بە نیازن درێژە بە فێستیڤاڵی شیعری ژنان لە هەڵەبجە بدەن، كە ئەمساڵ بۆ یەكەمجار بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی