
پۆستەری فیلەمەکە
ئاڤا نیوز
فیلمی ئەنیمەیشنی 'دریم' فیلمێکی گەنجانەیە، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی لە نیویۆرک وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: سنەوبەر ئاڤانی، دەرهێنەری فیلمی ئەنیمی 'دریم' بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: فیلمەکەم خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی وەرگرت لە نیویۆرک، جگە لەوە لە بەشێکی فیستیڤاڵە گەورەکانی دانیمارکدا بەشداری کردووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمی، وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک لە ستۆری خۆی پۆستەری فیلمەکەی بڵاوکردەوە و وەک باشترین فیلمی ئەنیمی ناساندی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژیانی ئەو منداڵانە دەکات کە بەهۆی جەنگەوە زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە، توانا و هەوڵدانیان نیشان دەدات بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان.
زانیاریی زیاتر: ئێستا سەرقاڵی دەرهێنانی بەرهەمێکی نوێیە، کە یەکێکیان فیلمێکی کورت و فیلمەکەی دیکەیان لەسەر کوردستانە، سنەوبەر ئاڤانی لەمبارەیەوە دەڵێت: کارکردنم لەسەر ئەو فیلمەی لەبارەی کوردستانە کاتی زۆری دەوێت، چونکە پێویستم بە گەڕانێکی زۆر هەیە بۆ بەرهەمهێنان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی