هۆڵەندا پشتیوانیی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دەكات
- عێراق
- 2024-02-06

پێشوازی سوودانی لە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا.. سەرچاوە: نوسینگەی سوودانی
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، پشتیوانیی وڵاتەكەی دەردەبڕێت بۆ بەردەوامیی دانوستانەكانی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و كۆتاییهێنان بە ئەركەكەی لە عێراق.
کۆبوونەوەی دووقۆڵی: ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ هانكی بروێنز سلوت، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا كۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی راگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێشخستنی پەیوەندییەكان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لە نێوان عێراق و هۆڵەندا كراوەتەوە:
- سەرۆكوەزیرانی عێراق رژدبوونی حكومەتەكەی دووپاتكردەوە لە هاوكاریكردن لەگەڵ نێردەی ناتۆ لە عێراق كە هۆڵەندا ناوەڕاستی ئەمساڵ سەرۆكایەتیەكەی دەگرێتە دەست.
- سوودانی جەختی لە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بەردەوام لەگەڵ نێردەی ناتۆ كردووەتەوە، كە هاوكاتە لەگەڵ دانوستانەكانی نێوان عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانێتییەكە. دواتریش هەماهەنگیكردن لە ناتۆ بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری لەبواری مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژكردن بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق.
لەلایەكی دیكەوە: وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، پشتیوانی لە بەردەوامیی دانوستانەكانی نێوان عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەكەن بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیەتییەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە