زیاتر لە دوو هەزار سکۆلەرشیپ بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 2024-07-04

دیمەنێک لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی سەڵەحەدین لە هەولێر، فۆتۆ: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا سکۆڵەرشیپی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ دکتۆرا و ماستەر و بۆ هەموو دەرچوویەکی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەکە لەلایەن لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق (HCDE) ڕاگەیێنراوە و هەموو دەرچوویەک کە مەرجەکان بیگرێتەوە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەم پرۆگرامە گشتییە، خوێندنی دکتۆرا، ماستەر و ڕاهێنانی تایبەت بە بەرنامە پزیشکییەکان دەگرێتەوە، هەموو هاونیشتمانییەک دەتوانێت فۆڕم پڕبکاتەوە کە مەرجەکان بیگرێتەوە، هاوکات کورسی خوێندنی دکتۆرا بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانکراوە.
زانیاری زیاتر: بۆ دکتۆرا و ماستەر 147 پسپۆڕی زانستی جیاواز هەیە، بۆ خوێندنی دکتۆرای فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەزار و 852 پسپۆڕی 318 پسۆڕی بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، بۆ بەرنامەی ڕاهێنانی پزیشکیش 80 ڕاهێنانی ورد و گشتی لەخۆدەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند مەرجێک هەن، دیارترینیان ئەوەیە خوێندن بەزمانی ئینگلیزییە و هەر قوتابییەک ناوی گەڕایەوە دەبێت لە زانکۆیەکی ئەو وڵاتەی ناوی دەردەچێت ڕەزامەندی زانکۆیەک وەربگرێت و لە ڕیزبەندی شانگهای لە 500 کەمتر نەبێت بۆ ڕیزبەندی ساڵی 2023، ماوەی پێشکەشکردن لە 1-6-2024 دەستیپێکردووە تا 31-7بەردەوام دەبێت.
بۆ زانینی مەرجەکان ئەم لینکە بکەرەوە
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم ئەم لینکە بکەرەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
18 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد