
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا
ئاڤا دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە. پەیامێکی تووند و یەکلاییکەرەوەی تورکیای لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە بە یەکێتی داوە لەبارەی پەیوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری بەرگریی تورکیا، بە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گوتووە: "لەنێوان بەرەی پشتیوان لە پەکەکە و دژی پەکەکە یەکێکیان هەڵبژێرن و بژارەی سێیەمتان نییە".
چی ڕوودەدات: وەزیری بەرگریی تورکیا جەختیکردووەتەوە، کە ئەگەر یەکێتی خۆیان یەکلایی نەکەنەوە، ئەوا بەردەوام دەبن لە تووندکردنی گەمارۆکانیان لەسەر سلێمانی.
بۆچی گرنگە: نزیکەی ساڵێکە بەهۆی پەیوەندیی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تورکیا گەمارۆی خستووەتە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و ناوبەناویش سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان دەکات، ئەگەر یەکێتی بەدەم داواکەی تورکیاوە نەچێت، چاوەڕوان دەکرێت دۆخەکە سەختتر بێت.
لەلایەکی دیکەوە: تورکیا یەکەم جار نییە لەسەر بابەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە هۆشداریی دەداتە یەکێتی. سەرەتای ئەم هەفتەیەش هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند "ئەگەر یەکێتی خۆی لە پەکەکە بەدوور نەگرێت، دەچێتە بەرەی دووژمنەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش لە ڕێگەی ئاوییەوە دەگەڕێنرێنەوە کوردستان