
دیمەنێک لە ساتی دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکە
ئاڤا نیوز
58ـەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارلۆڤی ڤاری لە چیک دەستیپێکرد و تێیدا خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێت بە ژمارەیەک لە ئەستێرە ناودارەکانی سینەما.
چیرۆکی سەرەکی: پەنجا و هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (کارلۆڤی ڤاری) لە وڵاتی چیک بە نمایشی فیلمی (مردووەکان زیان ناگەیێنن) لە نووسین و دەرهێنانی ڤیگۆ مۆرتێنسێن دەستیپێکرد.
زانیاریی زیاتر : لە نێو فیستیڤاڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێت بە ژمارەیەک لە ئەستێرە ناودارەکانی سینەما، لەوانە نیکۆل هۆلۆفسنێر، ئەکتەر و نووسەری ئەمریکی و کڵایۆ ئۆین، ئەکتەری بەریتانی . ڕێزلێنانی 100 ساڵەی کۆچی دوایی فرانتز کافکاش دەبەخشرێت.
ئەمەش بزانە: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارلۆڤی ڤاری بە یەکێک لە کۆنترین فیستیڤاڵەکانی سینەما دادەنرێت. ساڵانە لە مانگی حەوت لە وڵاتین چیک سازدەکرێت و تێیدا زیاتر لە 200 فیلم نمایش دەکرێن. لە کۆتاییشدا خەڵاتی کریستاڵ گڵۆب دەبەخشرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی