
دۆلار و تمەن
ئاڤا نیوز
دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی ئیران و دەرچوونی مەسعوود پزیشکیان نرخی تومەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی 200 هەزار بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران و دەرچوونی مەسعوود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری نوێ، نرخی تومەن بەرامەبەر بە دۆلاری ئەمریکی، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 200 هەزار و لەماوەی هەفتەیەکیشدا 300 هەزار بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: "ڕۆژێک پێش هەڵبژاردن واتە 4-7-2024 پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو شەش ملیۆن تومەن بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە 7-7-2024 تومەن 200 هەزار گرانتربووە واتە پێنج ملیۆن و 800 هەزار تومەن بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریکی کڕین و فرۆشتنی پیوەدەکرێت ".
کەیفی خۆشناو، ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر وای بە ئاڤا نیوز گوت.
باکگراوند: ڕۆژی 5-7-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەڕێوەچوو، مەسعوود پزیشکیان زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بووە سەرۆککۆماری نوێی ئێران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسعوود پزیشكیان بەڵێنیداوە ئابووری ئێران بەهێزبکات و بۆرسەی ئێران ڕێکبخاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا