
کێڵگەیەکی پەلەوەری لە هەرێمی کوردستان- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی جووجەڵە لە کێڵگە پەلەوەرییەکان، نرخی مریشک بەرز بووەوەتەوە و هەر کیلۆیەک گۆشتی مریشک گەیشتووەتە نزیکەی سێ هەزار و 500 دینار.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان لە یەک ساڵدا پێویستی بە 146هەزار تۆن گۆشتی مریشکە، بەڵام لە نێوخۆ زیاتر لە 250هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنرێت، بەمەش زیاتر لە 100هەزار تۆنی هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:"لە هاویناندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بەخێوکردنی جووجەڵە پێویستی بە سووتەمەنی زیاتر هەیە بۆبەرهەمهێنانی کارەبا و فێنککردنەوەی هۆڵەکانیان، بەمەش نرخی جووجەڵە بەرز دەبێتەوە و لە بەرامبەریشدا مریشک گران دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا نرخی یەک کیلۆ مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان دووهەزار و 800 تا 900 دینارە، تا دەگاتە دەستی خەڵک نرخی هەر کیلۆیەی دەگاتە نزیکەی سێ هەزار و 500 دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا