
کەمپێكی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان - وێنە؛ ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایدەگەیێنێت کە ئەوان لەگەڵ ناچارکردن و ناردنەوەی زۆرەملێی ئاوارە و پەنابەران نین لە کەمپەکان و داوایەکیش ئاراستەی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر میکانزمی داخستنی کەمپەکان و ناردنەوەی ئاوارەکان ناکۆکن و وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ هەرێمی كوردستان و یوئێن، بڕیاری ناردنەوەی ئاوارەكان دراوە".
لێدوانی فەرمی: ئەلینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە ڕێوڕەسمەکە ڕایگەیاند: داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بکەن، بەڵام "نابێت فشاریان بخرێتەسەر بۆ ئەوەی لە کەمپەکان بمێننەوە، هاوکات نابێت بەزۆریش ناچار بکرێن بگەڕێنرێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم گوتانەی ڕۆمانۆوسکی لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێک لە ڕێورسمی ڕاگەیاندنی ڕێنمایی ڕێکخستنی کاروباری پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان هات کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییش ئامادەبوو.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ڕۆمانۆوسکی، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاریان بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ ئاوارە عێراقییەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان کردووە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
39 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران سزا دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فەرمی داوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو