وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 2024-02-08

هەواڵی خێرا
ئاڤا دیجیتاڵ
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سادقوونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق ئاشکرای دەکات، ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە بەرامبەر هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی فەرماندەیەکی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی، لایەنە شیعییەکان داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق دەکەن.
بۆچی گرنگە: هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی داعش هاتوونەتە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاوێژ و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەدەن، دەرچوونی هاوپەیمانان لەکاتێکدایە کە جموجوڵی داعش لە ناوچەکە زیادیکردووە، بەمەش مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش زیاتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد بەلداوی، فراکسیۆنی سادقوونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق کاردەکەین بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و بڕیارێک بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، پێویستە حکومەت هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاگادار بکاتەوە تاوەکو پرۆسەی کشانەوەی هێزە دەرەکییەکان لە عێراق خێراتر بکات".
باکگراوند: شەوی ڕابردوو، ئەمریکا بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی لە بەغدا کردە ئامانج و دوو فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بەناوەکانی " ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی" کوژران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە