
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسپانیا "پێداگری" لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانمان توانای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان هەیە.
وێنە گەورەکە: گوتەکانی سوودانی لە چوارچێوەی کاردانەوەکانە لەبەرامبەر هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا لە بەغدا کە ئۆتۆمبێلی فەرماندەیەکی کەتائیبی حزبووڵای کردە ئامانج.
بۆچی گرنگە: هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاوێژ و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەدەن، دەرچوونی هاوپەیمانان لەکاتێکدایە کە "جموجوڵی داعش لە ناوچەکە زیادی کردووە، بەمەش مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش زیاتر دەبێت".
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مارگرێتا ڕۆبلێس، وەزیری بەرگریی ئیسپانیا و شاندی یاوەری ڕایگەیاند: پێداگیری لەسەر کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دەکەینەوە، چونکە هێزە عێراقییەکان توانای پێشکەوتوویان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هەیە، پاشماوەکانی داعش چیدیکە مەترسی بۆ سەر دەوڵەتی عێراق دروست ناکەن.
باکگراوند: شەوی ڕابردوو، ئەمریکا بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی لە بەغدا کردە ئامانج و دوو فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بەناوەکانی " ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی" کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە