
ئاڤا دیجیتاڵ
پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی نەینەوا لیئەهلیها، بایکۆتی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوایان کرد، بەهۆی ڕێکنەکەوتن لەسەر پۆستی جێگری دووەمی پارێزگاری نەینەوا.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی جێگرانی پارێزگار دەستیپێکرد؛ بەڵام 15 ئەندامی ئەنجوومەنەکە بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و ڕێژەی یاسایی تەواو نەبوو.
لێدوانی فەرمی: ئێریڤان مەهدی حاجی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا لەسەر پشکی پارتی دیاری بکرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی جێگری یەکەم دەستنیشان بکرێت ئەنجوومەنەکە دەستی بە دیارکردنی جێگری دووەم کرد.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنەکەی پێشێل کردووە، بەهۆی ئەو هەوڵەی ئەنجوومەنی پارێزگاکەوە، ئەندامانی فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ نەینەوا لیئەهلیهای سەر بە نەجم جبووری، دانیشتنەکەیان بەجێهێشتووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان، پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا دەدرێتە پارتی و کاندیدەکەی سیروان ڕۆژبەیانییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 15 ئەندام بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد، بەمەش 14 ئەندام لە ژوورەوە مابوون و ڕێژەی یاسایی تەواو نەبوو، ئێستا دانیشتنەکە تەواو نەبووە و دوو جێگرەکە دیارنەکراون.
باکگراوند: ڕۆژی 18-12-2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە گەیشتە 41% و لە 21ـی کانوونی دووەمی 2024 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەسەندکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە