
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕێکخراوی بەدر کە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سەرۆکایەتی دەکات پەیامێکی تووندی سەبارەت بە هێرشی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کوژرانی ئەبو باقر ساعدی بە ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی عێراق دەزانین.
وێنە گەورەکە: کاردانەوەکانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا لە بەغدا بۆ کوشتنی فەرماندەی گرووپێکی چەکداری سەر بە حەشدی شەعبی بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ڕێکخراوی بەدر هێرشەکە بە ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی عێراق ناودەبات.
لێدوانی فەرمی: ڕێکخراوی بەدر لە ڕاگەیێنراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا دەڵێت، "ئەم تاوانە گوزارشت لە ئیرادەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات بۆ مامەڵەکردن بە تێگەیشتنی کوشتن و دڕندەیی، ڕشتنی خوێنی منداڵەکانمان ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت دان بە شێوازی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن نانێت".
زانیاریی زیاتر: بوونی هێزی بیانی لە عێراقدا خودی بنەمای تاوان و توندوتیژی و هاندانی دروستکردنی ململانێکەن، بۆیە ئێستا داوا لە حکومەت دەکەین، بە زووترین کات هەوڵی جددی بدات بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە.
باکگراوند: شەوی ڕابردوو، ئەمریکا بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی لە بەغدا کردە ئامانج و دوو فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بەناوەکانی " ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی" کوژران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات