لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆ بۆ دەرکردنی هێزە بیناییەکان کۆدەکرێتەوە
- عێراق
- 2024-02-08

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
زیاتر لە 100 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆ بۆ دەرکردنی یاسایەک بەمەبەستی دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق کۆدەکەنەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نووسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی بەردەوامی "دەستدرێژییەکانی" ئەمریکا بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان، حەشدی شەعبی و هاووڵاتیان، داوای دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکەین.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا کە 103 ئەندام واژۆیان کردووە، داوا دەکەن، پەرلەمانی عێراق بڕیارێک دەربکات، تاوەکو ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان جێبەجێ بکات، بەجۆرێک وادەکەی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تێنەپەڕێت.
گۆشەیەکی دیکە دیمەنەکە: بەپێی ئەو نووسراوانەی لەبەردەست ئاڤا نیوزن، لەکۆی 103 ئیمزای پەرلەمانتاران هیچ پەرلەمانتارێکی کوردی تێدا نییە.
باکگراوند: دوای کوژرانی هەریەک لە ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوو ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی 05-01-2020، بڕیارێکی دەرکرد بۆ چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە