
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: سەرچاوە: ماڵپەڕی ئەنجوومەنی نوێنەران
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای كۆكردنەوەی زیاتر لە 100 واژۆ بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عێراق، شەممەى داهاتوو کە دەکاتە 10ی مانگ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات لەبارەی "ئەو دەستدرێژیانەی دەكرێنە سەر سەروەری عێراق".
بۆچی گرنگە: هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاوێژ و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەدەن. داواکاریی دەرچوونی هاوپەیمانان لەکاتێکدایە هێشتا مەترسیی داعش کۆتایی نەهاتووە و جموجۆڵیان زیادی کردووە.
باکگراوند: لە کاردانەوە بەردەوامەکانی ئەمریکا وەک تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازیان لە ئوردن، شەوی ڕابردوو بە درۆن ئۆتۆمبێلێكی لە بەغدا كردە ئامانج و دوو فەرماندەی كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بە ناوەكانی " ئەبو باقر ساعیدی و ئەركان عەلیاوی" كوژران.
کاریگەری و لێکەوتەکان: نووسراوێك ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە و تێیدا هاتووە: بەهۆی بەردەوامی "دەستدرێژییەكانی" ئەمریكا بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان، حەشدی شەعبی و هاووڵاتیان، داوای دەرچوونی هێزە بیانییەكان لە عێراق دەكەن. لە نووسراوەكەدا 103 ئەندام واژۆیان كردووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە خشتەی كاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە: دانیشتنێك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر "دەستدرێژییەكان بۆ سەر خاكی عێراق " ڕۆژی شەممە 10 ی شوباتی 2024 كاتژمێر پێنجی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە