
دیمەنێكی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا
ئاڤا دیجیتاڵ
بە گوێرەی راپرسییەكی نوێ، چیدی فەڕەنسی رۆمانسیترین زمانی جیهان نیيە، بەڵكو ئیتاڵی جێگەی دەگرێتەوە و دەبێتە وروژێنەرترین و رۆمانسیترین زمانی جیهان.
چیرۆكی سەرەكیی: بە گوێرەی راپرسییەك كە تیایدا هەزاران هاوڵاتیی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و ئەمریكا بەشداربوون، سەرنجڕاكێشترین زمانی جیهان ئیتاڵییە. پێشتر لە ساڵی 2017 هەمان راپرسی كرا و زۆرینەی بەشداربووان فەڕەنسییان بە زمانی سەرنجڕاكێش و وروژێنەر زانی بوو.
زانیاریی زیاتر: راپرسییەكە لەلایەن پلاتفۆرمی بابل بۆ فێربوونی زمان، لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیی، ئەنجام دراوە و شەش هەزار كەس تیایدا بەشداریيان كردووە.
بۆچوونی شارەزایان: شارەزایانی زمان لە پلاتفۆرمەكە لەو باوەڕەدان كە زمانی ئیتاڵی تایبەتمەندیی دیاریكراوی خۆی هەیە كە وا دەكات ببێتە زمانێكی وروژێنەر و رۆمانسی؛ وەك ئەو بەرزی و نزمییانەی كە لە دەنگەكاندا هەن دەبنە هۆی ئەوەی كە لایەنێكی میوزیكی بە زمانەكە ببەخشن و سەرنجی زۆر كەس بۆ خۆی رابكێشێت. هەروەك چۆن بوونی دەنگی (ڕ) لە ناو زمانەكەدا وا دەكات كە لە زمانەكانی دیكە تایبەتتر و بۆ زۆر كەس سەرنجڕاكێشتر بێت.
هەر بە گوێرەی راپرسییەكە، ئەڵمانی راشكاوترین و ئینگلزیی بەریتانی بەڕێزترین زمانە.
زیاد لە دوو لە سەر سێی بەریتانییەكان پێیان وایە كە ئەگەر هاوبەشی ژیانیان كەسێك بێت كە زمانی دایكیی جیاواز بێت و هەوڵی فێربوونی زمانی یەكدی بدەن، ئەمە دەبێتە هۆی بەهێزتركردنی پەیوەندیی سۆزداریی نێوانیان. هاوكات یەك لە سەر چوار بەریتیانییەكان پێیان وایە كە بیستنی "خۆشم دەوێیت" بە زمانی ئینگلیزی لای ئەوان مانای زیاتری هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد