
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا - وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، کار لەسەر گۆڕینی سەرۆک و جێگری ئەنجوومەنەکە دەکەن، تا ئەو کاتەش بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک ناکەن.
وێنە گەورەکە: پێشتر ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاری گۆڕینی سەرجەم پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکەی دا، ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری بەدوادا هات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیاربوو ڕۆژی 18-7-2024، ئەنجوومەنی پارێزگا کۆببێتەوە، بەڵام دواتر هەڵوەشایەوە، کۆبوونەوەکەش بکرایە ئێمە بەشداریمان نەدەکرد، چونکە تا ئێستا سەرۆک و جێگری ئەنجوومەنەکە لەسەر بڕیاری گۆڕانکارییە ئیدارییەکان سوورن.
زانیاریی زیاتر: کار لەسەر گۆڕینی سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەی دەکەین، چونکە هەڵە و پێشێلی یاسایان کردووە. ئەحمەد کی کی وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دەستەی هەماهەنگی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێک ئاراستەی پارێزگای نەینەوا کراوە، ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوە و جێبەجێنەکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ گۆڕینی یەکە ئیدارییەکان کرا، بۆیە پارێزگار بەو نووسراوە پابەندبوو و ڕایگەیاند " گۆڕانکارییەکان ناکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
سات بە سات؛ ئێران و ئیسرائیل هۆشداریی دەدەن بە هاووڵاتیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
سات بە سات؛ ئێران و ئیسرائیل هۆشداریی دەدەن بە هاووڵاتیان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین