
دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا دەبوو ئەمڕۆ دوو مووچەیان پێکەوە پێبدرێت، بەڵام تەنیا یەک مووچە بە خانەنشینانی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە درا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن دابەش کرا، خانەنشینانی هەردوو یەکەکەش لەو چوارچێوەیە مووچە وەردەگرن، بەڵام خانەنشینانی یەکەی 70 یەک مووچەیان پێدراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی هێزەکانی 70 بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ لە بانکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، تەنیا مووچەی مانگی پێنج بە خانەنشینانی هێزەکانی 70 دراوە و پێیان گوتراوە مووچەی مانگی شەش لەگەڵ مانگی حەوت بەیەکەوە لە مانگی داهاتوو لە وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ لە بانکەکان بە خانەنشینانی یەکەی 70 گوتراوە کە چەکی بانکی تەنیا یەک مانگ هاتووە و ناتوانن مووچەی دوو مانگ دابەش بکەن.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی هێزەکانی 80 بە ئاڤا نیوزی گوت: مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 80 کێشەی نییە و مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش بەیەکەوە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوەی درۆنێک لە ئامێدی بریندار بوون