
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بڕیاری دا لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی بکشێتەوە، سەرکردەکانی جیهان کاردانەوەیان نیشان دا.
وێنە گەورەکە: بایدن لە پەیامی کشانەوەیدا ڕایگەیاندووە کە ئەو ماوەیەی لە سەرۆکایەتیی کە ماوە بایەخی زیاتر بە کاروباری وڵات دەدات و بە بانگەشەکانی هەڵبژاردن سەرقاڵ نابێت.
درێژەی ڕاپۆرت..
سەرانی وڵاتانی جیهان کاردانەوەیان بەرامبەر بە بڕیارەکەی بایدن نیشان داوە و ڕێزیان لە بڕیارەکەی گرتووە و سوپاسیان کردووە بۆ ئەو خزمەتەی کە لە ماوەی خولێکی سەرۆکایەتیدا پێشکەشی کردووە.
پەیامە فەرمییەکان:
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا: سوپاسی بایدن دەکەم بۆ ئەو هەنگاوە بوێرانە و بڕیارە بەهێزانەی کە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا لە سەختترین ساتەکانی مێژووماندا دەریکردن.
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: من دەزانم ئەو لە سەر باوەڕی ئەوەی کە چی لە بەرژەوەندیی گەلی ئەمریکادایە بڕیارەکەی داوە.
ئۆڵاف شۆلز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: جۆ بایدن دەستکەوتی زۆری بۆ وڵاتەکەی، بۆ ئەوروپا و بۆ جیهان هەبوو، بڕیارەکەی ئەو جێگەی ڕێزە.
فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن: بڕیارەکەی بایدن باشترین بڕیاری سیاسییە کە ئەو بتوانێت بیدات. هاوپەیمانیی ژاپۆن و ئەمریکا بەردی بناغەی ئاسایش و دیپلۆماسیی وڵاتەکانمانە.
نیکۆڵا مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا: ویژدانت ئاسوودە بێت، چونکە بڕیارە بەمانا و دروستەکەت داوە و خێزان و تەندروستی خۆتت لەپێش چاو گرتووە.
جەستین ترۆدۆ، سەرۆکی کەنەدا: بایدن پیاوێکی مەزنە و هەر کارێکی کردبێت بە هۆی خۆشەویستییەوە بووە بۆ وڵاتەکەی.
یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: سوپاسی بایدن دەکەین بۆ ئەو پاڵپشتییە بەهێزەی کە بە درێژایی ساڵان بەتایبەتیش لە ماوەی جەنگدا بۆ ئیسرائیل هەیبووە.
دێمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، کرێملین: هێشتا چوار مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردن، ئەوەش کاتێکی زۆرە و ڕەنگە لەم ماوەیەدا زۆر شت بگۆڕدرێن، چاودێریی دۆخەکە دەکەین.
زانیاریی زیاتر: پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا بڕیار لە سەر ئەوە دەدات کە جێگەی بایدن بگرێتەوە و ببێتە بەربژێری پارتەکە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بایدن پشتیوانی خۆی بۆ کامالا هاریس-ـی جێگری دەربڕیوە تا ببێتە بەربژێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 05-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
40 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: هەنگاوە سەربازییەکانی ترەمپ هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێمە دروست ناکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ناتۆ هەوڵ دەدەن بە بڕی 10 ملیار دۆلار چەک بۆ ئۆکراینا دابین بکەن
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دەیەوێت ئازەربایجان و وڵاتانی ئاسیا بچنە نێو ڕێككەوتنی ئیبراهیمـیەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ نێردەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخی مرۆیی غەززەی تاوتوێی کرد
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە