ڕاپۆرت

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بۆ ئاڤا: لەگەڵ ئێران نزیکین لە ڕێککەوتن

لەم گەڕەی دانوستانەکاندا، تیمە پسپۆڕییەکانی ئەتۆمی و دارایی هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر وردەکارییە تەکنییەکان کرد کە پێکهاتبوو لە چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تاران و داهاتووی ئەو کۆگایانەی زۆرترین بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوییان تێدایە، لەگەڵ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر تاران.