عێراق

سەرکردەکانی عێراق ژێربەژێر داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شێوەی نهێنی بە بەرپرسانی ئەمریکای گوتووە، کە ئەو دەخوازێت لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵیان گفتوگۆ بکات. ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر و بە ئاشکرا پێچەوانەی ئەمەی گوتبوو و ڕایگەیاندبوو دەیەوێت دەست بە پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکرێت.