عێراق

لە دوای 2003 سەدان دۆسیەی تاوان لە عێراق بە ناڕوونی ماونەتەوە

بەهۆی ئەو ڕووداو و تاوانی کوشتن و کۆمەڵکوژییانەی لەدوای ساڵی 2003 لە عێراق روویانداوە، بە سەدان هەزار هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، زۆربەشیان لە رێگەی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دۆکیۆمێنت کراون. بە هەزاران هاووڵاتیش چارەنووسیان نادیارە و هۆکاری دیارنەمانیشیان نازانرێت. سەرەڕای ئەوەی کەسوکاری قوربانییەکان دەیان جار داوایان کردووە تۆڵەی کوژرانی کەسوکارەکانیان بکرێتەوە و راستی رووداوەکانیان بۆ ئاشکرا بکرێت، بەڵام زۆر جار بەهۆی گوشاری سیاسییەوە ئاراستەی لێکۆڵینەوەکان دەگۆڕدرێن و ئەنجامەکانیش بەناڕوونی دەمێننەوە.