
زێڕ
ئاڤا دیجیتاڵ
عێراق لە ریزبەندی سییەمین وڵاتانی جیهان دێت بۆ یەدەگی زێڕ، ئەمریکاش لە پلەی یەکەم، بۆسنە و هێرزگۆڤیناش لە پلەی 99 دان.
عێراق 132.7 تۆن زێڕی هەیە
بۆ ئەم مانگە (کانوونی دووەمی 2024) عێراق پارێزگاری لە پلەی خۆی کردووە بۆ یەدەگی زێڕ، کە لە ریزبەندی جیهانی نێوان 100 وڵاتدا پلەی 30 گرتووە و خاوەنی 132.7 تۆن یەدەگی زێڕە، ئەمەش بەپێی نوێترین خشتە و ئاماری ئەنجوومەنی زێڕی جیهان.
ئەمریکا زیاتر لە هەشت هەزار و 133 تۆن زێڕی هەیە
ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەی گرتووە، خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕە کە زیاتر لە هەشت هەزار و 133 تۆنی هەیە، دوای ئەویش ئەڵمانیا بە سێ هەزار و 352.6 هەزار تۆن، ئیتاڵیاش لە پلەی سێیەمدا دوو هەزار و 451.8 هەزار تۆنی هەیە.
سعوودییە یەکەمی وڵاتانی عەرەبییە
لەنێو وڵاتانی عەرەبیشدا سعوودیە لە پلەی یەکەم دایە و 323.1 تۆن یەدەگی زێڕی هەیە, دوای ئەویش لوبنان بە 286.6 تۆن، جەزائیریش بە 173.6 تۆن پلەی سێیەمی گرتووە, عێراقیش لە پلەی چوارەمی وڵاتە عەرەبییەکان دایە.
بۆسنە و هێرزۆڤینا لەگەڵ و سورینام لە کۆتایی لیستەکەدان
هەر بەپێی ئامارەکە، بۆسنە و هەرسک بە 1.5 تۆن لە پلەی 99یەم دایە، سورینامیش بە هەمان بڕی 1.5 تۆن لە پلەی کۆتایی دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی جیهانی زێڕ لە کۆمپانیا گەورەکان پێکدێت، مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1987 و نووسینگەی سەرەکی لە لەندەنە، ئەزموونێکی بەرفراوان و زانیاری وردی هەیە لەسەر ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە بازاڕدا، ئەندامەکانیشی لە گەورەترین و پێشکەوتووترین کۆمپانیاکانی کانگاکردنی زێڕ لە جیهاندا پێکدێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ڕووسیا لەسەر سیستمێکی سیاسیی گشتگیر بۆ سووریا هاوڕان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەک لە ئامێدی بە "فێڵ" لە بانکی ئەهلیی عێراقی مووچەکەی دەدزرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ڕووسیا لەسەر سیستمێکی سیاسیی گشتگیر بۆ سووریا هاوڕان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەک لە ئامێدی بە "فێڵ" لە بانکی ئەهلیی عێراقی مووچەکەی دەدزرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەیەکی نوێی نووری مالیکی دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە بڵاو کرایەوە