
هیوا ئەحمەد، محەممەد کەمال و حەسەن شێخانی لەگەڵ چەند کەسێکی سیکە لەسەر بانی لقی سێی پارتی تەماشای ئەو شوێنە دەکەن کە تەقەی لێ کراوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک ــ گەرمیانی پارتی داوا دەکات بەخێرایی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقەکردن لە لقی سێ بکرێت و زوو بکەران ئاشکرا بکرێن.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 01:50 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی ئەحمەد ئاغا لە شاری کەرکووک لە دوو ئاراستە تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.
پەیامی فەرمی: هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک ــ گەرمیانی پارتی، لە پێگەی فەرمی خۆی نووسیویەتی: "ئەوەی ڕووی داوە کارێکی ترسنۆکانە بوو، بۆ شێواندنی باری ئاسایشی کەرکووک و هەندێ مەرامی دیکە بوو و تێیدا پارتی بەئامانج گیراوە."
زانیاریی زیاتر: هیوا ئەحمەد بە ئاماژەکردن بەوەی پاسەوانەکانی بارەگای لق لە ئاسایش و پێشمەرگە دەمودەست بەرپەرچی تەقەکەرەکانیان داوەتەوە و "نەیانهێشتووە ناحەزان لە مەرامەکەیان سەرکەوتوو بن"، داوا دەکات دامودەزگا پەیوەندیدارە ئەمنییەکان زوو بکەران ئاشکرا بکەن و لە ئەنجام ئاگاداریان بکەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە