ئەمریكا ڕاپۆرتی ساڵانەی لەبارەی ئازادیی ئایینی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە
- عێراق
- 2024-08-01

پەرستگە ئایینییەکان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەمریكا لە عێراق و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان سوپای عێراق تووندوتیژی ئایینییان بەرامبەر خەڵک كردووە.
وێنە گەورەكە: كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی لەبارەی ئازادیی ئایینی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت: هێزەكانی عێراق بە تەواوەتی كەمە نەتەوەییەكان هەراسان دەكەن گرفتیان بۆ دروستدەكەن.
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەكە 41 لاپەڕەیە، سەرجەم ئەو بابەتانەی تێدایە كە پەیوەستە بە دۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان و باس لەوە دەكات كە لە عێراقدا تەنیا چوار جوو ماون و لە هەرێمی كوردستاندا 100 بۆ 250 هاووڵاتی جوو دەژین.
ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكە:
یەكەم: لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی بەرچاو كۆت و بەند لەسەر ئازادیی ئایینی هەیە.
دووەم: هێزە سەربازییەكانی عێراق تووندوتیژی و هەراسانكردنیان بەرامبەر كەمایەتییە ئاینییەكان کردووە.
سێیەم: سزای زۆر قورسی ئەو كەسانە دەدرێت كە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە و تاڕادەی لەسێدارەدانیش.
چوارەم: هێزەكانی عێراق لە نێویاندا پۆلیسی فیدراڵی، هێزەكانی ئاسایشی نیشتیمانی و حەشدی شەعبی، ئازاری خەڵكیان داوە بەتایبەتی عەرەبە سوننە مەزهەبەکان و ئێزدییەكان و كریستیانەكان.
پێنجەم: سەركردەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كارگەرییان لەسە سەركردەكانی خەشدی شەعبی هەیە.
شەشەم: گرووپە شیعەكان ڕێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ پارێزگاگانی سەڵاحەددین و دیالە و مووسڵ.
حەوتەم: لە ساڵی 2014ـەوە تاوەكو ئێستا دوو هەزار و 693 كەس بێسەروشوێنن، پەكەكە و حەشدی شەعبی ڕێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.
هەشتەم: لە 2015ـەوە سەدان منداڵی ئێزدی لە عێراق ڕفێنراون.
نۆیەم: ساڵی 2023 لە كۆی گشتیی ناوچەكە 232 گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە.
دەیەم: ژمارەی دانیشتووانی عێراق 40 ملیۆن ونیوەو 97%ـی عێراق موسوڵمانن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
17 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فەرمی داوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت