
کەمپێکی ئاوارەکانی شنگال لە هەرێمی کوردستان- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دھۆک ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی ئاسایی نەبوونەوەی دۆخی قەزای شنگال، تەنیا نزیکەی 30%ـی ئاوارەکان گەڕاونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەعید جردۆ، سەرۆکی بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و هونەری بۆ ئاڤا نیوز گوتی: حکومەتی عێراق هیچ زەمینەسازییەکی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان نەکردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەم شێوەیەی ئێستا خەڵک باوەڕیان بە دۆخی شنگال و پارێزراوی خۆیان نییە.
هۆکارە زانراوەکان: حکومەتی عێراق تەنیا چوار ملیۆن دینار دەدات بەهەر خانەوادەیەک کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بەمەش ناتوانن دووبارە خانووە ڕووخاوەکانیان دروست بکەنەوە، ئەمە جگە لە نەبوونی دۆخێکی ئەمنی باش و خزمەتگوزاری، سەرۆکی بنکەی لالش وادەڵێت.
ئاماری ئاوارەبوون لە شنگال
لەگەڵ هێرشی داعش زیاتر لە 400 هەزار کەس ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، ئێستاش 23 هەزار و 500 خێزان لەناو 15 کەمپ و نزیکەی 35 هەزار خێزانیش لە دەرەوەی کەمپ ژیان بەسەردەبەن و زیاتر لە 100 هەزار کەسیش ڕوویان لە دەرەوەی وڵات کردووە.
تەنیا %30 ی ئاوارەكان گەڕاونەتەوە
پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دھۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا نزیکەی 30%ـی ئاوارەکان گەڕاونەتەوە سنووری شنگال، لەوانەش بەشێکیان گلەیی لە دۆخی ئەمنیی و خزمەتگوزاری دەکەن، چونکە گرووپی چەکداری تێدایە و خزمەتگوزارییەکان خراپن.
حكومەتی عێراق بڕیاری داخستنی كەمپەكانی دا
حکومەتی عێراق بڕیاری داخستنی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی هەبوو، بەبێ ئەوەی خوێندنەوە بۆ دۆخی ناوچەکانیان بکات و ئەمەش نیگەرانی ئاوارکانی لێکەوتەوە و بە هەوڵێکی زۆرەملێیان ناوبرد و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەتیکردەوە هیچ ئاوارەیەک بەزۆر بگەڕێنرێتەوە.
چی ڕوودەدات؟
دوای هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرچاوگرتنی دۆخی ئاوارەکان حکومەتی عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی ڕاگرت و ئێستاش گفتوگۆ لەنێوان هەردوولا هەن و لیژنەی باڵای هاوبەش بۆ ئەو مەبەستە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆدەبنەوە.
بەهۆی هێرشی داعشەوە 80%ـی ژێرخانی شنگال وێران بووە
پێشتر ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدابوو: بەهۆی هێرشی داعشەوە 80%ـی ژێرخانی شنگال و 70%ـی خانووەکانی وێران بوون، بەپێی ڕاپۆرتەکە، تاوەکو ئێستا ئەو قەزایە نائارامە و ئەو خزمەتگوزارییانەیان نییە کە پێویستن بۆ گەرەنتیکردنی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانیان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار